یەكێتی ناوەندی باسكەی عێراق پاڵەوانێتی باسكەی كچانی بۆ هەشت یانە لەشاری هەولێر كردەوە.
پاڵەوانێتییەكە كە یارییەكانی لەهۆڵی ئەكاد بەڕێوەدەچێت، هەر یەك لەیانەكانی (ئافرۆدەیت، دەربەندیخان، ئافرەتانی هەولێر، ئەكاد بە دوو تیپ، سەنحاریب، شارەبان، شوهەداو جەرحا) بەشداریان تیا كردووە.
بیلال محەمەد حەسەن سكرتێری یەكێتی باسكەی سلێمانی بەتۆڕی میدیایی تەواری ڕاگەیاند: ئەم چالاكییە یەكێكە لەچالاكییەكانی یەكێتی ناوەندی باسكەی عێراق كە لەبەرنامەی ساڵی 2021 چەسپاندوێتیو شاری هەولێر دیاریكرا بوو بۆ بەڕێوەچوونی یارییەكان كە ماوەی پێنج رۆژ دەخایەنێت”.
بیلال ئاشكرایكرد كە “كێبڕِكێ بەهێزەكانی ئەم پاڵەوانێتییە بۆ بەدەستهێنانی نازناوەكە لەنێوان كچانی یانەكانی كوردستان دایە”.
میران