بەپێی رۆژمێری فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رۆژی یەكشەممەی داهاتوو 3ی تشرینی یەكەمی 2021 لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومەت پشووی فەرمییە.
لەرۆژمێرەكەدا ئاماژە بەوە كراوە “رۆژی ٣ی تشرینی یەكەم بەبۆنەی رۆژی سەربەخۆیی كۆماری عێراقەوە لەسەرجەمی دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم پشووی فەرمییە”.
هەر لەمانگی تشرینی یەكەمدا جگە لەرۆژی یەكشەممە (١٠ی تشرینی یەكەم) كە هەڵبژاردنی تیادا ئەنجام دەدرێت، رۆژی سێشەممە (١٩ی تشرینی یەكەمیش) لەیادی لەدایكبوونی پێغەمبەری مەزن (د.خ) لەسەرجەمی دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم پشووی فەرمییە.