ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

بۆ یەكەمجار لەمێژوی وڵاتانی عەرەبیدا، ژنێك دەبێتە سەرۆك وەزیران

بۆ یەكەمجار لەمێژووی وڵاتانی عەرەبیدا، ژنێك بۆ پێكهێنانی سەرۆك وەزیران رادەسپێردرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، قەیس سعەیەد سەرۆكی وڵاتی تونس، خاتوو نەجلا بودن رەمەزانی وەك یەكەم ژن راسپارد بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌ لەو وڵاتەدا.

بەمەش، ئەمە یەكەمجارە لەمێژوی حوكمڕانی تونس و وڵاتانی عەرەبی ژنێك رابسپێردرێت بۆ پێكهێنانی حكومەت.

قیس سعەید لەوتەیەكیدا لەمەراسیمی راسپاردنی نەجلا بودن بۆ پێكهێنانی حكومەت وتی: “راسپاردنی ئێوە بەپێكهێنانی حكومەت بەرزكردنەوەی شكۆی ژنی تونسە”. داواشی لێكرد، پەلەبكات لەپێكهێنانی حكومەت بە ئامانجی چارەسەركردنی گرفتەكان و لەسەروو هەمویانەوە ئەو گرفتە ئابوری و داراییەی رووی لە تونس كردووە.

نەجلا بودن رەمەزان ساڵی ١٩٥٨ لە ویلایەتی قەیرەوان لە تونس لە دایكبووە.

مامۆستای فێركردنی باڵایە لە خوێندنگەی نیشتیمانی بۆ ئەندازیاران لە تونس. پسپۆڕی بواری زانستی جیۆلۆجییە و لەئێستادا بەرپرسی جێبەجێكردنی پرۆگرامی بانكی نێودەوڵەتییە لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی. لە ساڵی ٢٠١١ەوە بە بەڕێوەبەری گشتی كوالێتی خوێندن لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دامەزراوە.

ساڵی 2015 لێپرسراوی یەكەی بەدەستهێنانی ئامانجەكانی وەزارەت و بەرپرسی دیوانی وەزارەت بووە. بێ‌ لایەنە‌و سەر بەهیچ پارتێكی سیاسی تونس نییە.

هاوشێوە

ڤیدیۆ