بەهۆی روداوێكی هاتوچۆوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوو كچە خوێندكاری زانكۆی كۆیە گیانیان لەدەستداو پێنج كەسی تر بریندار بوون.
ئەو دوو كچە دانیشتووی حاجیاوا بوونو لەكاتی چونیان بۆ زانكۆی كۆیە، لەسەر رێگەی (حاجیاوا- چوارقوڕنە) بەهۆی روداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستدا.
هەر لەو رووداوەدا پێنج هاوڵاتی تر بریندار بوون.