دوو هەزارو 900 وێستگە بۆ دەنگدانی تایبەت كراوەتەوەو ئامادەن بۆ دەنگدەرانی تایبەت.
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەعێراق لەراگەیەندراوێكدا ئاشكرای دەكات كە رۆژی هەشتی تشرینی یەكەمی داهاتوو دەنگدانی تایبەت بەڕٍێوەدەچێتو بۆ ئەو مەبەستە دوو هەزارو 900 وێستگەی دەنگدانیان ئامادەكردووە.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەعێراق لە لێدوانێكیدا وتی: “پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لەهەڵبژاردنەكانی پێشوەختە لە هەشتی تشرینی یەكەمی داهاتوودا بەڕێوەدەچێت كە تیایدا كارمەندانی ئەمنی، ئاوارەكان و زیندانیان دەنگ دەدەن”.
وتیشی: “كۆمیسیۆن، دوو هەزار و 584 وێستگەی دەنگدانی تایبەت بە كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان كردووەتەوە كە ژمارەیان زیاتر لە یەك ملیۆن دەنگدەرە”.
ئاماژەی بەوەشداوە كە “309 وێستگەی دەنگدانی تایبەت بەئاوارەكان و حەوت وێستگەی دیكەیشی بۆ بەندكراوانی ناو گرتووخانەكان كردووەتەوە”.