Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
هەتاو” تابلۆكانی مانای ژن بوون ‌و جوانیان هەڵگرتووە – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

هەتاو” تابلۆكانی مانای ژن بوون ‌و جوانیان هەڵگرتووە

هەتاو كەریم، یەكێكە لە كچە شێوەكارەكانی شاری هەڵەبجە ‌و خاوەنی ئەزمونێكی زۆر ‌و ستایلی تایبەت بەخۆیەتی.

لە دیدارێكی تایبەتی تۆڕی  میدیای تەوار باسی ئەزوونی كاركدنی كردوو ووتی” وەك سروشتی هەموو مناڵێك لە مناڵیدا بە گشتی حەزیان لە وێنەكێشان و ڕەنگە، منیش لەوكاتەوە خولیای وێنەكێشان و عاشقی ڕەنگەكان بوم و بەردەوام وێنەم دەكێشا، بەڵام پشتگیری و هاندانی ماڵەوەمان وایكرد بەردەوامبم تا ئەم ڕۆژەی ئێستام “. هەتاو بەردەوام بوول ە قسەكردن لەسەر ئەزمونەكانی ‌و وتیشی” تابلۆكانم بە گشتی ڕیالیزمن، بابەتی كارەكانم زیاتر بۆ ژن و مناڵە، بە تایبەت ئەمەوێ ژیان و چیرۆكی ئەو ژنانە  بهێنمە تابلۆكانمەوە كە بەڕاستی مانای ژن بونیان هەڵگرتوەوە ‌و پڕن لە جوانی و میهرەبانی، هەندێ جاریش كە دەچمە ناو سروشت وێنەی سروشت و گوندەكانی دەوروبەرمان دەكێشمەوە”.

دەربارەی بەشداری ژن لە كاری هونەریدا هەتاو كەریم ووتی” وەك دەزانین هونەری شێوەكاری زیاتر لە هونەرەكانی كە شوێنی تایبەت و پێداویستی زیاتری ئەوێ، زۆر ئافرەتیش جگە كاری دەرەوە مەسولیەت و كاری ماڵەوەشی لە سەرە كەمێ  قورسترە بۆی كە كات و شوێنی هەبێ بۆ كاری شێوەكاری هەرچەندە بوەشداری ژنان لم بوارەدا تاڕادەیەك باشە”.

دەربارەی ئەو ماتریاڵانەی هەتاو بەكاری دەهێنێت لەكارەكانیدا دەڵێت” من زیاتر بە ڕەنگی زەیتی كارئەكەم لەسەر كانڤاس، لێرە فرۆشتنی كاری هونەری بەو شێوەیە نیە كە ببێتە سەرچاوەیەكی مادی بۆت تەنها بە ڕێژەیەكی كەمە، بۆیە دەمەوێت كارەكانم زیاتر لە خزمەتكردن بە مناڵان كۆبكەمەوە و كاریش بۆ ئەوە ئەكەم”.

ئا: تریفە  تۆری میدیای تەوار

هاوشێوە

منم ئەنفال منم

منم ئەنفال منم منم ئەنفالبرینێکی بەسوێینیشتمانمئەمەوێ بەخەنجەری پەیڤ ووشەنیشتمانملەبێ ئاگایمدادڕم

ڤیدیۆ