یارییەكانی دووەم ڕۆژی پاڵەوانێتی باسكەی كچانی یانەكانی عێراق درێژەی هەیەو ئێوارەی ئەمڕۆ چوار یاری كرانو تیایدا یانەی ئافرۆدەیت سەركەوتنی بەدەستهێنا.
ئەنجامی یارییەكانی ئەمڕۆ بەمشێوەیە بوو: كچانی یانەی شوهداو جرحا توانیان بەئەنجامی 58 – 43 سكۆر لەكچانی یانەی دەربەندیخان ببەنەوەو كچانی یانەی سەنحاریب بەئەنجامی 88 – 29 سكۆر لە كچانی تیمی دووەمی ئەكادیان بردەوەو یانەی ئافرۆدەیتی شاری سلێمانی بە ئەنجامی 70 – 16 سكۆر لە ئافرەتانی هەولێری بردەوەو تیپی یەكەمی یانەی ئەكاد بەئەنجامی 77 – 26 سكۆر لە یانەی شەهرەبانی بردەوە.
میران محەمەد