ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

كۆڕێك‌و خولێكی تەندروستی بۆ ژنانی پیرەمەگرون كرایەوە

كۆمیتەی ژنانی پیرەمەگرونی یەكێتی ژنانی كوردستان، كۆڕێك‌و خولێكی تەندروستی بۆ ژمارەیەك لەژنانی سنورەكەیان كردەوە.

ئەو كۆمیتەیەی یەكێتی ژنانی كوردستان خولێكی تەندروستی فریاكەوتنی سەرەتایی بۆ خۆبەخشانی نەخۆشخانەی پیرەمەگرون كردەوە كە ژمارەیان 40 خۆبەخش بوو، خولەكە ماوەی سێ‌ رۆژی خایاند‌و دواتر بڕوانامەی رێزلێنان بەخشرایە مامۆستا‌و بەشداربووانی خولەكە.

هاوكات كۆمیتەی ناوبراو كۆڕێكی تەندروستی بۆ پزیشكی پسپۆڕی منداڵان رێكخست، كۆڕەكە ژمارەیەكی بەرچاو لەژنانی سنوورەكە ئامادەی بوون.

هاوشێوە

ڤیدیۆ