Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
كچانی لاوانی‌ سلێمانی یەكەم بوون – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

كچانی لاوانی‌ سلێمانی یەكەم بوون

تیپی بالەی كچانی لاوانی یانەی سلێمانی، دوای ئەوەی لەتیپی كچانی تازەپێگەیشتوانی یانەكەی خۆیان بەئەنجامی (3-2) بردەوە، بوونە یەكەمی خولی بالەی حسێن سپۆرت.

حسێن كۆیی كە خاوەنی كۆگای وەرزشییەوە‌و هاوكاری وەرزشكاران دەكات، خولێكی بالەی بۆ پێنج تیپی لاوان‌و تازەپێگەیشتوانی كچانی یانەكانی سلێمانی كردەوە‌و خولەكەش بەناوی حسێن سپۆرتەوە بوو، یارییەكانی خولەكەش لەهۆڵی یانەی سلێمانی هەفتانە بەڕێوەچوو.

خولەكە كە ماوەی دوومانگی خایاند، دوای زنجیرەیەك یاری، تیپی كچانی لاوانی یانەی وەرزشی سلێمانی، توانی لەیاری كۆتایی بەئەنجامی (3-2) لەتیپی كچانی تازەپێگەیشتوانی یانەكەی خۆی بباتەوە‌و نازناوی خولەكە بەدەستبهێنێت.

جەمال ڕەشید سەرۆكی‌ یەكێتی‌ بالەی‌ سلێمانی‌ تایبەت بە تۆڕی میدیایی تەواری‌ ڕاگەیاند: بەهۆی‌ نەبوونی‌ پاڵەوانێتی‌ لەلایەن یەكێتییەكانی‌ كوردستان و عێراقەوە، هەوڵمانداوە زۆرترین چالاكیمان لەڕێگەی‌ وەرزش دۆستانەوە هەبێت”.

وتیشی: “بەخۆشحاڵییەوە وەرزشكارێكی‌ دێرینی‌ یاری‌ بالە ئەم خولەكەی كردەوە‌و یەكێتی‌ بالەی‌ سلێمانیش‌ پاڵپشتی‌ تەواوی یانەكان دەكات بۆ گرنگیدان بەوەرزشی‌ كچان، بەتایبەت یاری‌ بالە”.

سەنگەر مستەفا راهێنەری‌ تیپی‌ بالەی‌ كچانی‌ یانەی‌ وەرزشی‌ ئافرۆدەیت بەتۆڕی میدیایی تەواری راگەیاند: سوپاسی كاك حسێن كۆیی دەكەم، كە ماوەی‌ چەندین ساڵە وەك خەمخۆرێكی‌ وەرزشكاران لەگۆڕەپانی‌ وەرزشی‌ شاری‌ سلێمانی‌ پاڵپشتمان بووە”.

وتیشی: “كاك حسێن سەرجەم تێچووەكانی ئەم خولەی لەئەستۆ گرتووە‌و ئێمەش وەك وەفایەك بۆ دڵسۆزییەكانی،‌ خولەكەمان ناو ناوە حسێن سپۆرت”.

میران محەمەد

هاوشێوە

ڤیدیۆ