ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ی ژ ك بەشداری ۆركشۆپی بەهێزكردنی ژنان لەسەركردایەتی سیاسیدا دەكات

بە بەشداری نوێنەری یەكێتی ژنانی كوردستان، ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی، فەرمانگەی پەیوەندییەكانی ژنانی كورد، بەهاوكاری رێكخراوی بێركهۆف، ۆركشۆپێكی بەناوی (چۆنییەتی بەهێزكردن‌و بەشداری پێكردنی ژنان لەسەركردایەتی سیاسیدا) ئەنجامدا.

سەیران محەمەد كە بەنوێنەرایەتی یەكێتی ژنانی كوردستان بەشداری لەو ۆركشۆپەدا كردووە بەتۆڕی میدیایی تەواری راگەیاند: ۆركشۆپەكە نوێنەرانی ژمارەیەك لەرێكخراوەكانی ژنانی كورد بەشداریان تیا كردووە‌و ماوەی سێ‌ رۆژ دەخایەنێت”.

وتیشی : “ئەمڕۆ لەیەكەم رۆژی ۆركشۆپەكەدا، تایبەت كرا بوو بەزانیاری بەڕێوەبردن لەسەر بەشداری پێكردنی ژنان لەسیاسەت‌و پێگەی سەركردایەتیان”.

هاوشێوە

ڤیدیۆ