زیاتر لە 200 رێكخراو لەگردبونەوەیەكدا لەئەمریكا، داوایان كرد بەیاسا مافی لەباربردنی منداڵیان پێبدرێت.
بەپێی یاسایەك كە لەویلایەتی تەكساس كەوتوەتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەشێوەیەكی نیمچە رەها لەباربردنی منداڵ لەژنان قەدەغە دەكرێت، ئەوەش زنجیرەك خۆپیشاندانی ناڕەزایی و سكاڵای یاسایی لەو وڵاتەدا بەدوای خۆیدا هێناوە، بڕیاریشە لەكۆبونەوەكانی داهاتویدا دادگای باڵای ئەمریكا ئەو پرسە یەكلایی بكاتەوە.
لەلایەكی دیكەوە هەزاران كەس داوایان لەدادگای باڵای وڵاتەكەیان كرد پابەندبێت بەجێبەجێكردنی یاسای ناسراو بە “رو وواید” كە 50 ساڵ لەمەوبەر بڕیاری لەسەر دراوەو مافی لەباربردنی منداڵی بەژنان داوە، پێدەچێت دادگای باڵا ئامادەكاری بكات بۆ هەمواركردنەوەی ئەو بڕیارە.
لەداواكارییەكی دیكەشدا كە 240 هەزار هاوڵاتی ئەمریكی واژۆی لەسەر كردوە، داوا دەكەن مافی لەباربردنی منداڵ بەژنان بدرێت و كۆنگرێس بەیاسا ئەو مافەیان بۆ دابین بكات، تاوەكو هیچ جۆرە پاشەكشەیەك لەم پرسەدا لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە نەكرێت.