ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

خولێكی درومان لەخانەقین كرایەوە

لقی خانەقینی یەكێتی ژنانی كوردستان، خولێكی درومانی بۆ 25 ژنی سنورەكەیان كردەوە.

خولەكە كە ماوەی دوو هەفتەی خایاند، بەمەراسیمێك كۆتایی هات كە تیایدا بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە بەشداربوانی خولەكە، هاوكات پارچەیەك قوماش وەك دیاری كە لەلایەن مەڵبەندی 8ی رێكخستنی خانەقینی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە ئامادەكرابوو پێشكەشی بەشداربووان كرا.

جێی باسە لەمەراسیمی كۆتایی خولەكەدا ژمارەیەكی بەرچاو لەمیوانان ئامادەی بوون‌و لقی خانەقینی یەكێتی ژنانی كوردستانیش بەڵێنی بەئامادەبووان دا كە بۆ خزمەتكردنی ژنانی ناوچەكە، لەمجۆرە چالاكی‌و خولانە بەردەوام دەبن.

هاوشێوە

ڤیدیۆ