Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
هیچ ژنێك نەبووە ئەندامی ئەنجومەنی شورا – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

هیچ ژنێك نەبووە ئەندامی ئەنجومەنی شورا

بەپێی ئەنجامی كۆتایی یەكەمین هەڵبژاردنی یاسادانان لەوڵاتی قەتەر بۆ ئەندامێتی ئەنجوومەنی شورا، هیچ ژنێك براوە نەبووە. لەو هەڵبژاردنەدا كە 28 ژن خۆیان كاندید كردبوو، كەسیان نەیانتوانی سەركەوتوو بن‌و ببنە ئەندامی ئەو ئەنجوومەنە.

لیژنەی سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنەكە ناوی 30 ئەندامی راگەیاند كە براوە بوون لەهەڵبژاردنەكەدا‌و بوونەتە ئەندامی ئەنجوومەنی شورای ئەو وڵاتە كە دەسەڵاتەكانیان سنوردارە.

ئەنجومەنی شورای قەتەر لە 45 ئەندام پێكدێت، ئەمساڵ بۆ یەكەمجارە قەتەرییەكان دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجوومەنی شورا بەهەڵبژاردن دیاری دەكەن، ساڵانی پێشتر لەلایەن ئەمیری وڵاتەوە ئەو ئەندامانە دادەمەزران، بۆ ئەمساڵیش 15 ئەندام بەدامەزراندن دەبنە ئەندامی ئەنجوومەنەكە.

تائێستا ناوی ئەو 15 ئەندامەی لەلایەن شێخ تەمیم بن حەمەد ئەمیری وڵاتەكەوە دادەمەزرێت، لەگەڵا یەكەم دانیشتن‌و كۆبونەوەی ئەنجوومەنەكە رانەگەیەندراوە‌و دیار نییە. پێشبینی ئەوە ناكرێت كە دوای ئەم هەڵبژاردنە دەسەڵاتەكانی ئەنجوومەنەكە دابەش بێت‌و گۆڕانكاری بەسەردا بێت، كە بریتییە لەدەسەڵاتەكانی یاسادانان‌و تەسدیق كردنی سیاسەتی گشتی وڵات‌و بودجە.

هەروەك ئەم ئەنجوومەنە دەسەڵاتی سیاسەتی بەرگری‌و ئەمنی‌و ئابوری‌و وەربەرهێنانی لەوڵاتدا نییە. ئەنجوومەنی شواری قەتەر ساڵی 1972 درووست بووە‌و لە نیسانی 2003 دا قەتەرییەكان دەنگیاندا بەیەكەم دەستووری وڵاتەكەیان.

هاوشێوە

ڤیدیۆ