فۆتۆگرافەر سروە سیروان، دانیشتوی شاری كەركووكە لە چاوپێكەوتنێكیدا بۆ تۆری میدیا تەوار دەڵێت” فۆتۆگرافی هەر لە سەرەتاوە خولیام بووە، پەرەم پێداوە و لە ئێستادا كردوومە بە پیشە”.
لەم دیدارەدا سروە سیروان دەربارەی ئاستەنگ و كێشەكانی بۆ كلری فۆتۆگرافی وتی” هەموو كارێك كە دەستی پێدەكەیت ئاستەنگی و بەربەستی زۆرت دێتە پێش، من بەڵام توانیومە زاڵببم بەسەریاندا”.
هەروەها دەربارەی ئەوەی كە دەیەوێت لە رێگەی هونەری فۆتۆگرافییەوە چیبكات ووتی” من دەمەوێت لە ڕێگەی هوونەرەكەمەوە خزمەت بە ژنانی شارەكەم بكەم، ڕاستە فۆتۆگرافەری باشمان هەیە لە ڕەگەزی نێر، بەڵام ژنان لە كەركووك دەركەوتنی كەمێك زەحمەتە من حەزمكرد ئەم هونەرە بكەمە پیشە تا ژنان بتوانن بە ئاسوودەییەوە كاربكەن لەگەڵم و شەرم و دوو دڵی لە فۆتۆ دووربێت بە هەڵبژاردنی من، چونكە دەركەوتنی ژنان لە كەركوك كەمێك زەحمەتە، ئەوەش لە بەربوونی كۆمەڵێك كەسانی خراپ كە ڕەخنە لە هەموو كەسێك دەگرن”.
دەربارەی پرۆژەی داهاتووی سروە سیروان وتی” پرۆژەم تەنها بەردەوامبوون و خزمەت كردنە بە ژنانی شارەكەم، هەوڵ ئەدەم بەربەستەكانی سەر ڕێگام هەمووی ببڕم و بتوانم بە ئامانجەكانی خۆم بگەم”.
ئا:تریفە