Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بەردەوامە و هیچ گرفتێكیش دروست نەبووە – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بەردەوامە و هیچ گرفتێكیش دروست نەبووە

لە سەعات 7ی بەیانییەوە وێسگەكانی دەنگدان بەرووی دەنگدەرانی تایبەتدا كراوەتەوە ‌و تا ئێستاش پرۆسەكە لە عیراق و هەرێمی كوردستان بەردەوامە و سەرۆكی كۆمیسۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراقیش دەڵێت ” تائێستا هیچ گرفتێك و پێشلكارییەك تۆمار نەكراوە”.


لە پرۆسەی هەڵبژاردنی تایبەتدا كە ئەمرۆ بەڕێوەدەچێت ملیونێك 75 هەزار و722 كەس لە پرۆسەی هەڵبژاردنی تایبەت لە عیراق مافی دەنگدانیان هەیە ‌و لەسەر ئاستی عیراق 595 ناوەند و 2584 وێسگە بۆ دەنگدانی تایبەت كراونەتەوە.


لە هەرێمی كوردستان 225 هەزار و 829 كەس مافی دەنگدانی هەیە كە تێدا هێزەكانی پێشمەرگە و پۆلیس و هەموو دەزگا ئەمنیەكان ‌و زیندانیان و ئاوارەكان ‌و نەخۆشەكان كە لە ناو نەخۆشخانەكانن مافی دەنگدانیان دەبێت، لە پارێزگای هەولیر 90054 كەس بەشداری دەنگدانی تایبەت دەكەن، لە پارێزگای سلێمانی 84775 كەس دەنگدەدەن ‌و لە پارێزگای دهۆك 51000 كەس ‌و لە قەزای سۆران 31 هەزرا دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە.

تۆری میدیای تەوار

هاوشێوە

ڤیدیۆ