ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

لەسەر ئاستی هەرێم سلێمانی یەكەمە

بەپێی ئەو رێژانەی دەنگدانی تایبەت كە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بڵاوی كردۆتەوە، لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان سلێمانی زۆرترین رێژەی بەشداربووی هەیە‌و یەكەمە.

ئەمڕۆ 8ی 10ی 2021 لەعیراق‌و هەرێمی كوردستان پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بەڕێوەچوو، دوای كۆتایهاتنی پرۆسەكەش لەراگەیەندراوێكدا كۆمسیۆن رێژەی بەشداری لەدەنگدانی تایبەت بڵاوكردەوە.

بەپێی ئامارێكی كۆمسیۆن، لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان پارێزگای سلێمانی لە رێژەی بەشداریكردن لەپلەی یەكەمدایەو 78% بووە، هەولێر 75%، دهۆك 69%، كەركوكیش 62.

هەر بەپێی راگەیاندراوەكەی كۆمیسۆن، رێژەی بەشداریكردن لەدەنگدانی تایبەت لەهەرێمی كوردستان و عێراق 69٪ بووە.

ئەو رێژانەی كۆمیسۆن بڵاوی كردوونەتەوە هێشتا ئاماری كۆتایی نییە:

سلێمانی 78٪
هەولێر 75٪
دهۆك 69٪
كەركووك 62٪
نەینەوا 70٪
دیالە 74٪
سەڵاحەدین 70٪
بەسرە 66٪
بەشی رەسافەی بەغدا 64٪
بەشی كەرخی بەغدا 62٪
میسان 76٪
قادسیە 74٪
زیقار 72٪
نەجەف 69٪
موسەننا 73٪
كەربەلا 74٪
بابل 80٪
ئەنبار 59٪
واست 67٪

لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان‌و لەدەنگدانی تایبەتدا 225 هەزار و 851 كارمەندی هێزە ئەمنییەكان و 105 هەزار و 754 كەسیشیان لەئاوارەكان مافی دەنگدانیان هەبووە، هەروەك ژمارەیەكی كەم لە زیندانیان مافی دەنگدانیان هەبووە.

لەسەر ئاستی عێراقیش، لەدەنگدانی تایبەتدا زیاتر لەیەك ملیۆن و 75 هەزار كارمەندی هێزە ئەمنی و سەربازییەكان‌و 120 هەزار و 126 ئاوارە و 671 زیندانی مافی دەنگدانیان هەبووە.

هاوشێوە

ڤیدیۆ