بەپێی ئەنجامی بەرایی دەنگدانی تایبەت، لەهەریەك لەهەڵەبجە و ڕانیە و گەرمیان و دیالە، كاندیدە ژنەكان دەنگی یەكەمی بازنەكانیان هێناوە.
بەپێی ئەنجامە نافەرمییەكان، تائێستا لەچوار بازنەی هەڵبژاردن چوار كاندیدی ژن لە هاوپەیمانی كوردستان، پلەی یەكەمی ریزبەندی كاندیدەكانیان گرتووە و زۆرترین دەنگی بازنەكانی خۆیان هێناوە.
ئەوانیش ئەمانەن: سرووە محەمەد گەرمیان چرۆ حەمە شەریف هەڵەبجە بەدریە حسێن ڕانیە سۆزان مەنسور خانەقین
پێشبینی دەكرێت د. نەرمین مەعروف-یش دەنگی یەكەمی بازنەی باكوری سلێمانی هاوپەیمانی كوردستان بێت.