حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا لەگەڵ رۆژی یەكشەممەدا كە دەنگدانی گشتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی تیا ئەنجامدەدەرێت، رۆژی دووشەمەش (11/10) بكاتە پشوو لەسەرجەم فەرمانگەكانی هەرێمی كوردستان.
ئەمڕۆ لەراگەیاندراوێكدا فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: “بەهۆی بەشداربوونی ژمارەیەكی زۆر لە هێزە ئەمنییەكان لە رۆژی دەنگدان بۆ پاراستنی ئارامی بنكەكانی دەنگدان و مانەوەی ژمارەیەك لە فەرمانبەران لەسەر سندووقەكانی دەنگدان تا ئەو كاتەی دەنگەكان جیا دەكرێنەوە و رۆشتنی دەنگدەرێكی زۆر بۆ دەرەوەی شارەكانیان بۆ دەنگدان، حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا رۆژی دووشەممە 11-10-2021 لە پاڵ رۆژی یەكشەممە 10-10-2021 بكاتە پشووی فەرمی”.
بڕیارە سبەینێ 10ی تشرینی یەكەم، دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوەبچێت.