دەنگدانی گشتی كە لەسەعات 7ی بەیانی ئەمڕۆوە دەستیپێكردووە، بەردەوامەو تا ئێستا زۆرترین رێژەی ژنان دەنگیانداوە.
عەتا حەمە ساڵح رۆژنامەنووس لەتۆڕی میدیایی تەوار كە لەئێستادا روماڵی پرۆسەكە دەكات رایگەیاند: پرۆسەكە بەهێواشی بەڕێوەدەچێت، تا ئێستا هاوڵاتیان وەك پێویست روویان لەبنكەكانی دەنگدان نەكردووە.
وتیشی: رێژەی دەنگدەری ژنان زیاترەو ئەوەی بەدی دەكرێت، كەسانی بەتەمەن رێژەیان زیاترە لە گەنجەكان. بەبۆچوونی عەتا لەئێستادا پێدەچێت كاتەكەی زوو بێتو چاوەڕوان دەكرێت لەنیوەڕۆو دوای نیوەڕۆدا رێژەی بەشداریكردنەكە بەرز بێتەوە.
سەبارەت بەكێشەو گرفت لەپرۆسەكەدا، عەتا وتی: “لەسەعات حەوتی بەیانیەوە ئێمە وەك تیمی تۆڕی میدیایی تەوار لەبنكەكانی دەنگدانینو هیچ كێشەیەك لەئامێرەكانو لەنێوان هاوڵاتیو كارمەندانی بنكەكاندا نەبووە.