بەپێی وتەی پەیامنێرانی تۆڕی میدیایی تەوار، رێژەی بەشداری هاوڵاتیان لەدەنگدانی گشتیدا، كەمەو كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانیش رایگەیاند كە ماوەی دەنگدان درێژ ناكرێتەوە.
پەیامنێرانی تۆڕی میدیایی تەوار لەشاری سلێمانیو چەند ناوچەیەكی گەرمیانو شارەزوور رایانگەیاند: پرۆسەكە گەرمو گوڕی پێوە دیار نییەو هاوڵاتیان بەكەمی دەچن بۆ دەنگدان.
هاوكات كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانیش داوا لەهاوڵاتیان دەكات كە دەنگدان چەند سەعاتێكی كەمی ماوەو ماوەكەی درێژ ناكرێتەوە، بۆیە باشترە برۆِن بۆ دەنگدانو دەنگی خۆیان بدەن.