ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ژنانی كوەیت دەتوانن ببنە سەرباز

وەزارەتی بەرگری كوەیت، بریاریدا لەمەودا ژنان بەشداری هێزە سەربازییەكان بكەن‌و ببنە كارمەندی هێزە چەكدارەكان لەسوپادا.

حەمەد جابر عەلی جێگری سەرۆك وەزیران‌و وەزیری بەرگری كوەیت بەرۆژنامەی (قەبەس)ی راگەیاند: هەنگاوی یەكەمی وەرگرتنی ژنان دامەزراندنیانە لەدەستەی پزیشكی‌و خزمەتگوزارییەكان‌و هاوكارانی ئەفسەرانە.

وتیشی: “قوناغەكانی دواتر، پێكدێت لەدروستكردنی لیژنە بۆ قبوڵكردنی مەرج‌و داواكارییەكان‌و بنەماكانی مەشق كردن”.

وەزیری بەرگری كوەیتی ئەوەشی ئاشكراكرد كە: “دوای ئەوەی خولێكی راهێنانیان بۆ دەكرێتەوە، دواتر دەتوانن پەیوەندی بەسوپاوە بكەن”.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەكە كە لەچەند سەرچاوەیەكەوە دەستی كەوتووە، لەقۆناغی یەكەمدا (100 بۆ 150) ژن بۆ خولی ئەفسەری وەردەگیرین، ئەوەش بۆ ئەوەی سود لەوزە‌و تواناكانی ژنان لەخزمەتی سەربازیدا وەربگرن.

هاوشێوە

ڤیدیۆ