Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

97 ژن بۆ پارلەمانی نوێ‌ سەركەوتن – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

97 ژن بۆ پارلەمانی نوێ‌ سەركەوتن

97 ژنە كاندید توانیان بگەنە پەرلەمانی نوێی عێراق و لەم هەڵبژاردنەدا 14 كورسیی ژنان زیاتر بووە.

د.یوسرا كەریم موحسین، بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەرەپێدانی تواناكانی ژنان سەربە ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند: “سەركەوتنی ئەو ژنانە لەهەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، هەنگاوێكی پێویستە بۆ بەشداریكرنی ژنان لەسیاسەتدا، ئەمە جگە لەوەی ئەو ژنە سەركەوتووانە نوێنەرانی دەنگی ژنانی عیراقن‌و گوزارشت لەسەركەوتن‌و تموحەكانیان ئەكەن”.

دەشڵێت: “سەركەوتنی ئەو ژنانە بۆ پارلەمانی نوێ‌، ئەنجامێكی سروشتی تواناكانی ژنان خۆیانە كە بەبوێری‌و سوربوون لەسەر بەشداریكردن بەدەستیانهێناوە، ئەم ئەزمونەشیان سەركەوتن‌و شانازییەكە بۆ هەمووان”.

هەر لەبەیاننامەكەدا هاتووە: “بەپێی ئەنجامە بەراییەكان تا ئێستا لەو 97 پەرلەمانتارە، 57 یان بە دەنگی خۆیان و بەبێ پێویستییان بەكۆتا بوونەتە پەرلەمانتار و دوان لەو پەرلەمانتارانەش سەربە كەمینەكانن”.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە كۆتای ژن 83 كورسیی بۆ دیاریكراوە و لەم هەڵبژاردنە بۆ 97 كورسی زیادی كردووە.

بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشداوە كە: “پەیامی راستەقینە بۆ ژنان لەچونیان بۆ پارلەمان ناوەستێ‌، بەڵكو هاندەرێكە بۆ هەموو ژنان كە هەوڵبدەن بەشداری هەموو قۆناغەكانی پرۆسەی سیاسی‌و دروستكردنی بڕیار بكەن‌و گرنگی بەپرسەكانی ژنان‌و ئەو یاسایانە بدەن كە مافەكانیان لەناو كۆمەڵدا دەپارێزێت”.

دڵی

هاوشێوە

ڤیدیۆ