پەیجێك لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك كە ناوی (ئینسام مانۆئیل)ی لەسەرە، ئەمڕۆ رونكردنەوەیەكی لەسەر سەركەوتنی ئەو ژنە كاندیدە بڵاوكردەوە.
پەیجەكە نوسیوییەتی: “سەرەتا داوا لەهەموان دەكەین داوای بەزەییو لێخۆشبوون بۆ كۆچكردوو ئینسام مانۆئیل ئەسكەندەر بكەن”.
هەروەها نوسراوە: “هەواڵی سەركەوتنی كۆچكردوو لەپەیجو سایتو راگەیاندنەكاندا هاتووە كە گومان لەپاكی هەڵبژاردنەكان دەكات، ئەمانەوێ سەرنجتان بۆ ئەم رونكردەوەیە رابكێشن، خوالێخۆشبووی ئازیزمان كاندیدێكی سەربەخۆ بوو لەسەر سەرجەم پارێزگاكانی عیراق، بۆ بەدبەختی خۆی دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو بەوهۆیە ماوەی 35 رۆژ لەنەخۆشخانە مایەوەو دواتر كۆچی دوایی كرد”.
دەشڵێت: “لەگەڵ ئەوەی لەژیاندا نەمابوو، ئەو دەنگە زۆرەشی لەهەڵبژاردنەكان بەدەستهێنا، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ دوو خاڵ، یەكەم: هەندێك لەوانەی دەنگیان پێداوە زانیویانە كۆچی دوایی كردووەو بۆ بەرز راگرتنی گیانی پاكی دەنگیان پێداوە، دووەم: هەندێكی تر لەدەنگدەرانی ئاگاداری كۆچی دواییەكەی نەبوون، بەڵام لەبەرئەوەی كۆچكردوو خاوەنی چالاكییەكی زۆرەو لەبواری مرۆییدا هاوكاری خەڵكی زۆر كردووەو پاڵپشتی گەنجان بووە، دەنگیدان پێداوە، ئەگەرچی هیچ هەڵمەتێكی هەڵبژاردنیو ریكلامی لەسەر شەقامو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان نەكردبوو”.