بە بیانوی ئەندامێتی و بانگەشە و هاوكاریكردنی رێكخستن، سێیەمین دادگای سزا قورسەكانی ئەدرنە، سزای سێ ساڵ و مانگێك و ١٥ رۆژ زیندانی بەسەر هونەرمەدنی كورد (هۆزان جانێ) دا سەپاند.
دانیشتنی دادگاییكردنی هۆزان جانێ لە سێیەمین دادگای سزا قورسەكانی ئەدرنە ئەنجامدرا و هۆزان جانێ بەشداری لە دانیشتنی دادگادا نەكرد و پارێزەرەكانی ئامادە بوون.
داواكاری گشتی دۆسیەكەی پێشكەشی دادوەر كرد، پارێزەرەكانی بەرگرییان لە جانێ كرد، كە هیچ بەڵگەیەك لەسەر هۆزان جانێ نەبووە، هیچ تاوانێكی ئەنجام نەداوە و نووسین و كلیپەكانی هەمووی لە چوارچێوەی كاری هونەریدا ئەنجامداوە.
ئاژانسی فوڕات كە ئەم هەواڵەی بڵاوكردۆتەوە دەڵێت: “دواتر سێیەمین دادگای سزا قورسەكانی ئەدرنە، سزای ٣ ساڵ و مانگێك و ١٥ رۆژ زیندانی بەسەر هونەرمەدنی كورد هۆزان جانێدا سەپاند”.