بۆ یەكەمجارە لەمێژووی وڵاتی میسردا، 98 ژنە دادوەر لە ئەنجوومەنی دەوڵەتدا كە یەكێكە لەدەزگا سەرەكییەكانی دادوەری لەو وڵاتەدا دادەمەزرێن.
لەگەڵ ئەوەی ئەو ئەنجومەنە ساڵانێكی زۆرە دامەزراوەو رەتیكردۆتەوە كە ژنانی دادوەر كاری تیا بكەنو بڕیاری زۆری دەركردووە بۆ ئەوەی دادوەری ژن نەتوانن لەو دەزگایەدا كار بكەن، بەڵام رۆژی سێشەممە (19/10)و بۆ یەكەمجار لەمێژوودا (98) ژنە دادوەر سوێندی یاساییان خوارد بۆ كاركردن لەو دەزگایەداو سەرۆكی دەزگاكەش پێیوتن “ئەنجومەنەكەتان روناك كردەوە”.
عەبدولفەتاح ئەلسیسی سەرۆكی میسر بڕیاری ژمارە (446)ی ساڵی 2021ی دەركرد بە دامەزراندنی (98) ژنی دادوەر لەئەنجوومەنی دەوڵەتدا بەپلەكانی (راوێژكارو یاریدەدەری راوێژكار لەپلەی (ب).