بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: كوتانی ئیجباری تاكە چارەسەرە بۆ ئەوەی پڕۆسەی پەروەردە لەمساڵدا توشی گرفت نەبێتو دەشڵێت: “ئەگەری داخستنی ناوەندەكانی خوێندن زۆر لاوازە”.
د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە لێدوانێكیدا وتی: “پێویستە پەروەردەی گشتی سلێمانی و دامودەزگاكانی دیكەی حكومەتی هەرێم مامۆستایان و فەرمانبەرانی خۆیان ئیجبار بكەن، تا خۆیان بكوتن كە ئەوە تاكە چارەسەرە لەئێستادا”.
ڕاشیگەیاند: پێشتر ئەگەر هاوڵاتی خوازیاری وەرگرتنی ڤاكسینی هەبوایە، دەبوو ماوەیەكی زۆر ناوی خۆی تۆمار بكات تا ناوەكەی دەهاتەوەو چەند ڕۆژێكی زۆری پێدەچوو، ئێستا بەس تەنها لەسەر بڕیاردانی هاوڵاتی وەستاوە، ئەگەر بڕیار بدات خۆی بكوتێت تەنها یەك كاتژمێری پێویست دەبێت.