بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی راپەڕین ئاماژە بەوەدەكات كە بارودۆخی تووشبووانی كۆرۆنا لەسنووری راپەڕین هەر وەك خۆیەتی و بەرە و خراپتریش دەڕوات.
د. دیار ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی راپەڕین لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی تەوار رایگەیاند: سیستەمی ئۆكسجینی مەركەزی كەوتە كار و بۆ كردنەوەی كارگەی ئۆكسجینیش لە دەڤەرەكە چاوەڕوانی رەزامەندی وەزارەت دەكەین.
وتیشی: بارودۆخی تووشبووانی كۆرۆنا لە سنووری ئیدارەی راپەڕین وەك خۆیەتی و دۆخی تووشبووان بەرەو خراپتر دەڕوات، بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەكەین خۆیان بپارێزن و پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن و ڤاكسین وەربگرن.
ماوەی چەند رۆژێكە دۆخی تووشبووانی كۆرۆنا لە ئیدارەی راپەڕین خراپە و بەجۆرێكیش ئەوانەی كە گیانیان لەدەستدەدا زۆربەیان كەسانی گەنج بوون و ڤاكسینیان وەرنەگرتبوو.
ئا:كۆچەر