ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

پاڵەوانییەتی گۆڕەپان و مەیدانی‌ عێراق ئەنجام دەدرێت

رۆژانی 27 تا 30 ئەم مانگە، یەكێتی‌ ناوەندی‌ گۆڕەپان و مەیدانی‌ عێراق لەشاری‌ بەغداد پاڵەوانییەتی گۆڕەپان‌و مەیدان ئەنجام دەدات، ئەوەش دەبێتە دوا چالاكی‌ ساڵی‌ 2021 ی یەكێتییەكە.

ڕەنجدەر قادر ڕاهێنەری‌ تیپی‌ كچانی‌ یانەی‌ وەرزشی‌ پێشمەرگە لە لێدوانێكی‌ تایبەت بەتۆڕی میدیایی تەوار‌ وتی: “یەكێتی‌ ناوەندی‌ گۆڕەپان و مەیدانی‌ عێراق ساڵانە پاڵەوانییەتی‌ گۆڕەپان و مەیدانی‌ یانەكانی‌ عێراق لە كۆتایی‌ وەرز ئەنجام دەدات و لەم ساڵیش وادەكەی‌ گۆڕیوە بۆ كۆتاییەكانی‌ مانگی‌ تشرینی‌ یەكەم”.

وتیشی: “ڕكابەرییەكانی‌ كچان زۆر بەهێزە و یانەكان بۆ نازناو یاری‌ دەكەن، كە زیاتر لە 20 یانە لە تەواوی‌ عێراق لەسەر ئاستی‌ كچان بەشداری‌ دەكەن و ڕكابەرییەكان بۆ شكاندنی‌ ژمارەی‌ پێوانەیی‌ نوێ‌ دەبێت لە نێوان كچە پاڵەوانەكان”.

میران محەمەد

هاوشێوە

ڤیدیۆ