ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

لەمانگێكدا 922 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵبوون لەدایك بوون

مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەسلێمانی 924 منداڵ لەدایك بوون كە 477 منداڵیان كوڕ بوون‌و 447 یان كچ بوون و 666 منداڵ بەشێوەی سروشتی و 258 منداڵ لەڕێگەی نەشتەرگەرییەوە لەدایكبوون.

بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لەماوەی مانگی ڕابردوودا 4336 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری سلێمانیان كردووە‌و لەو ژمارەیە 1177 نەخۆش داخڵكراون.

هەر بەپێی ئەو ئامارە لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 609 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵكراون و 9 حاڵەتی لەدایك بوونی دووانە و 18حاڵەتی لەبارچوونی منداڵ تۆماركراوە و 948 سۆنار گیراوە.

هاوشێوە

ڤیدیۆ