ماوەی زیاتر لەسێ هەفتەیە مامۆستایانی وانەبێژ بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان كردووەو لەرێگەی خۆپیشاندانو گردبونەوەوە داوای دامەزراندن دەكەن.
لەوبارەیەوە ئەمڕۆ لەدرێژەی خۆپیشاندانەكانیاندا، مامۆستا دیدار ئەحمەد، مامۆستای وانەبێژ بەتۆڕی میدیایی تەواری راگەیاند: ماوەی سێ هەفتەیە لەخۆپیشاندان بەردەوامین، ئەو بڕە پارەی وەریدەگرین زۆر كەمە، پارەی مانگەكانی دوو سێمان وەرنەگرتووە، كە ئێستا كۆتایی مانگی دەیە”.
وتیشی: “بڕی ئەو پارەیەی وەریدەگرین زۆر كەمەو هەر رۆژێك نەچین ئەو رۆژەمان بۆ حساب ناكرێت، ئەمە جگەلەوەی بەشی هاتووچۆمان ناكات”. ئاماژەی بەوەشدا: “داواكارین یان بە گرێبەست، یان بەهەمیشەیی دامەزرێین، گەرنا ئێمە لەخۆپیشاندان بەردەوام دەبین”.
ئا: تریفە
