ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

بەتۆمەتی كوشتنی كچێكی ئێزیدی، هەتاهەتایە لەزینداندا دەبێت

دادگایەكی شاری میونخی ئەڵمانیا، سزای زیندانیكردنی هەتا هەتایی بۆ ژنێكی ئەڵمانی دەركرد كە تۆمەتبار بوو بە كوشتنی كچێكی ئێزیدی لەعیراق.

(جنێڤەر فێنچ)ی تەمەن 30 ساڵ ئەو ژنە ئەڵمانییەیە كە ساڵی 2019 بەتۆمەتی كوشتن‌و ئەنجامدانی تاوانەكانی جەنگ، سزای زیندانی كردنی هەتا هەتایی بۆ دەركرا بوو، بەدادگای راگەیاندبوو كە رۆشتووە بۆ عیراق بۆ ئەوەی پەیوەندی بە “خوشكەكانی”یەوە بكات لە رێكخراوی تیرۆرستی داعش.

لەدانپێدانەكانیدا ئەو ژنە دەڵێت: “ماوەی چەند مانگێك لەگەڵ پۆلیسی ئەمر بئەلمەعروف‌و نەهی عەنئەلمونكر لەفەلوجە‌و موسڵ كارمكردووە، كارەكەشمان بەشێوەیەكی تایبەت ناچاركردنی خەڵك بوو بەبنەماكانی داعش، لەبارەی پۆشینی جلوبەرگ‌و رەفتار كردنیانەوە”.

هاوینی ساڵی 2015 ئەم ژنە لەگەڵ مێردەكەیدا كە ناوی (تەها ئەلجومەیلی)ە كە ئێستا ئەویش بەهەمان تۆمەت لەشاری فرانكفۆرت دادگایی دەكرێت، كچێكی ئێزیدی تەمەن پێنج ساڵیان لەگەڵ دایكیدا كڕیوە‌و ئەشكەنجەی زۆریانداون، كاتێكیش ئەو كچە منداڵە میزی كردووە بەخۆیدا، لەدەرەوەی ماڵەكەیان‌و لەرۆژێكی گەرمدا كە پلەی گەرما 50 پلە بووە، هەڵیانواسیوە تا لەتینوییەتیدا خنكاوە‌و گیانی لەدەستداوە، بەڵام دایكی كچەكەیان بۆ خزمەتی خۆیان هێشتۆتەوە.

ساڵی 2016 هێزە ئەمنییەكانی توركیا ئەو ژنە ئەڵمانییە لە ئەنقەرە دەستگیر دەكات‌و رادەستی ئەڵمانیای دەكاتەوە، بەڵام ئەڵمانیا دەستگیری ناكات تا ئەو كاتەی ئەو ژنە لەساڵی 2018 دا هەوڵدەدات لەگەڵ كچە دوو ساڵانەكەی خۆیدا بەرەو ئەو ناوچانەی سوریا بڕوات كە داعش بەدەستییەوە ماوە.

هاوشێوە

ڤیدیۆ