ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

دارگوێزەكەی سەردەشت دەگاتە سلێمانی

سبەینێ‌ نمایشی تایبەتی بۆ دەكرێت و لە رۆژی پێنچ شەمەوە نمایشی گشتی فیلمی دارگوێز لە سینەما سالم دەستپێدەكات.


لە رێگەی كۆمپانیای مەستی فیلمەوە كە هاوبەشن لە نمایشكردن و بڵاوكردنەوەی لە سبەینێوە لە هۆڵی سینەما سالم دەسپێكی یەكەم نمایشی فیلمی سینەمایی دارگوێز دەستپێدەكات. فیلمی دارگوێز كە فیلمێكی ئێرانیە و لە دەرهێنانی (محەمەد حسێن مەهدەویان)ە نواندنی (پەیمان معادی و مینا ساداتی)ە.


لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سینەما سالم بەڕێوەچوو سۆران فەیم بەرێوەبەری هونەری كۆمپانیای مەستی فیلم باسی لە چۆنێتی نمایشكردنی فیلمەكە كردوو وتی” ئەم فیلمە باس لە چیرۆكێكی راستەقینەی روداوی كیمیابارانكردنی شاری سەردەشتی كوردستان دەكات و لە هەموو روویەكەوە لە ئاستێكی بەرزی بەرهەمهێناندایە”. هەروەها وتیشی” ئەمە یەكەم كارمان نابێت ‌و بەردەوام دەبین بۆ هێنانی فیلمە باشەكان بۆ كوردستان تا بینەرانی سینەما ئاشنایەتی زیاتر لەگەڵ فیلمەكان دروستبكەن”. هەروەها ئەوەشی ئاشكراكرد كە كۆمپانیای مەستی فیلم پرۆژەی هەفتەی ئاڵوگۆڕكردنی هونەری و كلتوری لەگەڵ سینەماكارانی وڵاتی ئێران و هونەرمەندانی باشور رێكدەخات بەمەبەستی گەشەكردنی پیشەسازی فیلم لە كوردستاندا”.


فیلمی دارگوێز لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی فەجر لە تاران خەڵاتی باشترین دەرهێنەر و باشترین ئەكتەری بەدەستهێناوە و یەكێكیش بوو لە فیلمە كاندیدكراوەكانی وڵاتی ئێران بۆ ئەوەی وەك نوێنەری ئێران بچێتە ڕكابەریی ئۆسكاری 2021. نمایشی گشتیی فیلمی دارگوێز ڕۆژی 4ی ئەم مانگە بە شێوەی هاوكات لە پارێزگاكانی سلێمانی، هەولێر دەستپێدەكات.

تایبەت: تۆری میدیایی تەوار

هاوشێوە

منم ئەنفال منم

منم ئەنفال منم منم ئەنفالبرینێکی بەسوێینیشتمانمئەمەوێ بەخەنجەری پەیڤ ووشەنیشتمانملەبێ ئاگایمدادڕم

ڤیدیۆ