بەڕێزان لێپرسراوو ئەندامانی لقی کەرکوکی یەکێتی ژنانی کوردستان
به بۆنهی یادی (32) ساڵهی دامهزراندنی یەکێتی ژنانی کوردستانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی لێپرسراو و ئەندامانی لقی کەرکوکی یەکێتیی ژنانی کوردستان و تەواوی ئەندامانی ڕێکخراوە تێکۆشەرەکەتان دەکەم.
یهكێتی ژنانی كوردستان، له قۆناغێکی مێژوویی و ههستیاری گهلهكهمان و له ژێر سایە و دیدگای یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەک پێویستییەکی هەنووکەیی خەباتی ئەوێ رۆژێی گەلەکەمان دامهزرا و بووە دەستە خوشکی رێکحراوەکانی دیکەی کوردستان.
له تەمەنی خۆیدا یەکێتیی ژنانی کوردستان کۆمەڵێک دەستپێشخەری و دهستكهوتی گرینگی بۆ ژنانی کوردستان بەدەستهێناوە و بووەتە جێی شانازیی نەتەوەکەمان و، بهپێی قۆناغ و هەلومەرجەکان چاونەترسانە و دوور لە کۆت و بەندی دواکەوتوویی، خهباتی بێوچانی دەست پێکرد لە پێناو چەسپاندنی مافە رەواکانی ژنان.
هەر لەو سۆنگەیەوە ڕەوانشاد سەرۆک (مام جەلال) رۆڵی دیار و بەرچاوی هەبوو لە داکۆکیکردن و بەدەستهێنانی مافەکانی ژنان و، لەو چوارچێوەیەدا هەوڵی زۆریدا بۆ ئەوەی بە یاسا و دەستوور خواست و مافەکانی ژنان بەدی بهێنرێ و چیتر داب و نەریتی دواکەوتووانە، نەبنە رێگر لە بەردەم توانا و بەهرەکانیان.
دووبارە یادی دامەزراندنی یەکێتیی ژنانی کوردستان لە تەواوی ژنانی کوردستان و کەرکوک پیرۆز بێت
بـراتـان
ئاسۆ مامەند
سەرپەرشتیاری کەرکوک -سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
3-11-2021