ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

پاڤڵ تاڵەبانی پیرۆزبای لەیەکێتی ژنانی کوردستان دەکات

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەبۆنەی 32ھەمین ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی ژنانی كوردستان پەیامێکی ئاڕاستەی سكرتێر و ئەندامانی رێکخراوەکە کرد و رایگەیاند، “پارێزەری بەدیھێنانی مافەکانی ژنان دەبین و خەبات دەکەین لەپێناو جێبەجێکردنی خواستەکانتان و یەکسانی جێندەری و روبەڕوبونەوەی پێشێلکارانی مافەکانی ژنان”.

بافڵ تاڵەبانی لە پەیامێکدا کە ئاڕاستەی  سكرتێر و ئەندامانی یەكێتیی ژنانی كوردستانی کردوە ئاماژەی بەوەشکردوە، “بە بۆنەی 32ھەمین ساڵەی دامەزراندنی رێکخراوە تێکۆشەرەکەتان گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەم، ھیوادارم ئەم یادە ببێتە مایەی یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ بەدیھێنانی مافەکانی ژنان و گۆڕانکاری لەخەباتی پیشەیی ژناندا”.

ئاماژە بەوەشکردوە، “یەکێتیی ژنانی کوردستان وەک رێکخراوێکی شۆڕشگێڕ، تێکۆشەر و کاریگەری نێو خەباتی ژنان خاوەن مێژویەکی پڕ شانازی و دەستکەوتە، کە ئەمە دەبێت ھانتان بدات لەسەر خەرمانی ئەو شانازییە بەردەوام بن و سورتربن بۆ پێشڕەوایەتیکردن و سەرخستنی داوا و داخوازییەکانی ژنان و ھەماھەنگ بن بۆ دەرکردن و پارێزگاریکردن لەو پرۆژە یاسایانەی پارێزەری مافەکانی ژنان دەبن، ھاوشانی گۆڕانکارییە ریشەییەکانی یەکێتی ئێوەش بەگڕوتینێکی ترەوە خۆتان رێکبخەنەوە و پێشەنگی کاروانەکە بن”.

هاوسەرۆکی یەکێتی ئەوەشی خستوەتەڕو، “لەم یادەدا دوپاتیشی دەکەینەوە کە درێژەپێدەری رێبازی مام دەبین و بە ھەمان بیروباوەڕەوە پارێزەری بەدیھێنانی مافەکانی ژنان بین و خەبات بکەین لەپێناو جێبەجێکردنی خواستەکانتان و یەکسانی جێندەری و روبەڕوبونەوەی پێشێلکارانی مافەکانی ژنان، بەھەمو توانایەکیشمەوە رێگردەبم لەپەنابردن بۆ توندوتیژی و بەزاندنی سنوری ئازادییەکانتان”.

هاوشێوە

ڤیدیۆ