بەرێز سکرتێرى یەکێتی ژنانی کوردستان
بەڕێزان خانمان و ئەندامی سکرتارییەت
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی ژنانی کوردستانەوە، گەرمترین پیرۆزبای لە ئێوەی ئازیز و چالاكانی ڕیزەكانی یەكێتی ژنان و بەتایبەت ژنانی دەستەی دامەزرێنەری ئەم رێکخراوە خاوەن هەڵوێست و سەروەری و مێژووییە دەکەم.
ئەم یادە بەدەرفەت دەزانم كەجارێکی تر بەپرسیارییەتیم دووپات بكەمەوە، لەپێناو فەراهەمكردنی ژیان و پێگە و ڕۆڵێکی باشتر بۆ ژنان
كە شایستەی ژنانی کورد بێت، بەدڵنیاییەوە هەست و هەوڵەكانم لەگەڵ ئامانجەکانی رێکخراوەکەتان یەكانگیرە کە وەک قەڵایەکە بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی ژنان، بۆ داهاتووش متمانەى تەواوم هەیە بەرۆڵى کارا و کاریگەرى ژنانمان لە تۆمارکردنى سەرکەوتن لەسەرجەم کایەکاندا، وەک هەمیشە پشت و پشتیوانتان دەبم.
جارێکی تر ئەم ساڵیادە پیرۆزە لەسەرجەم ژنانی کوردستان
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
ئەندامی دەستەی کارگێڕ و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی رێکخستنی سلێمانی(ی.ن.ک)