ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

لێپرسراوی مەڵبەندی ٦ی سۆران پیرۆزبایی لەیەکێتی ژنان دەکات

به‌ بۆنه‌ی یادی 32 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یەکێتیی ژنانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی و چەپکە گوڵی رێز ئاڕاستەی سکرتێرو ئەندامانی سکرتاریەت و تەواوی ئەندامانی رێکخراوە تێکۆشەرەکەتان و بە تایبەت هەڤاڵانی لێپرسراوو ئەندامانی لقی سۆرانی یەکێتیی ژنانی کوردستان دەکەین.


یه‌كێتیی ژنانی كوردستان له قۆناغێکی مێژوویی هه‌ستیارو گرنگی ئەوسای کۆڕی خەباتی سیاسیی و هۆشیاری و شۆڕشگێڕی روناکبیری وەک پێویستیەکی هەنوکەیی، لە پێناو نەهێشتنی جیاکاری و بە دیهێنانی مافەکانی ژنان و کچان و چەسپاندنی عەدالەتی کۆمەڵایەتی و دادپەروەری لە تەواوی کایەو سێکتەرەکاندا، لە هەناوی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان له‌ژێر چه‌تری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا دامه‌زرا.

لای هەمووان روون و ئاشکرایە کە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە یەکێتیی ژنان وەک رێکخراوێکی زیندووی کۆڕی تێکۆشان و خەبات له‌ سەرجەم وێستگەو قۆناغەکان، خه‌رمانێك ده‌ستكه‌وت و شانازیان بۆ گەلەکەمان و یه‌كێتیی تۆمار كردوەو بونەتە جێی باوەڕی بەهێزی چین و توێژەکانی ژنان لە نێو کۆمەڵی کوردەواری، هەر بۆیە رێکخراوەکەتان لە ماوەی (٣٢) ساڵی تەمەنیدا مێژوویەکی پڕ شانازی و سەروەری لە کاروانی خەباتی سیاسیی و ئازادی و دیموکراسی و هاوکات لە بەڕێوەبردنی کایەکانی ئیداری و کارگێڕی تۆمار کردووە.


هەر بۆیەش ژنان لە هەر پێگەو قۆناغێکدا بووبێت رۆڵی کاریگەر و گرنگیان بینوەو لەو سۆنگەیەشەوە لە پای هەوڵ و ماندووبوون و هەنگاوەکانتان لە سەرخستن و سەرکەوتنی هاوپەیمانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پارلەمانی عێراق ، سوپاس و پێزانیی خۆمان ئاڕاستەی تەواوی ژنان و کچانی سنوری لقی سۆرانی یەکێتیی ژنان دەکەین و هەوڵەکانتان بەرز دەنرخێنین.


هەمیشە شکۆدار بێت ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ژنانی کوردستان و ئومێدی سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین، هیوادارین لە کارو بەرنامەو پلانەکانتان بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیان و خزمەتکردنی زیاتر بە ژنانی کوردستان سەرکەوتوو بن .

هەر سەرفرازو سەرکەوتووبن…

زوبێر عوسمان
ئەندامی سەرکردایەتی و
لێپرسراوی مەڵبەندی ٦ی سۆران
٤ / ١١ / ٢٠٢١

هاوشێوە

ڤیدیۆ