بەڕێزان، سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەت و ئەندامانی یەکێتی ژنانی کوردستان:بە ناوی خۆم و سەرجەم هەڤاڵانم لە مەکتەبی گەشەپێدانی بیرو هۆشیاری، و لە ٣٢هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتییەکەتان، جوانترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین و ستایشی کارو چالاکیی و هەوڵەکانتان دەکەین لەپێناو بەرپاکردنی یەکسانی و خزمەتکردنى کۆمەڵدا.
یەكێتیی ژنانی كوردستان لە ماوەی زیاتر لە سێ دەیەی تەمەنیدا بێوچان بەردەوامبووە لە کاروانی خەبات و لە هەموو سەردەم و قۆناغە جیاوازەکاندا، لە هەموو بوارو پرس و کایەکاندا بەتایبەت لە پرسی داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنان رۆڵی بەرچاوی گێڕاوە.
هەر لەم بۆنە پیرۆزەدا دووپاتی دەکەیتەوە کە هەر وەک چۆن سەرۆک مام جەلال داکۆکیکارێکى سەرسەختى مافەکانى ژنان بووەو بەردەوام پشتیوانیى لە یەکێتیى ژنانى کوردستان کردووە، ئێمەش لەسەر هەمان رێبازى پیرۆز بەردەوام دەبین لە پشتگیری کردنی مافە رەواکانی ژنان لە پێناو کۆمەڵگەیەکی یەکسان و تەندروست.
رزگار حاجی حەمە
ئەندامی مەکتەبی سیاسی و
لێپرسراوی مەکتەبی گەشەپێدانی بیرو هۆشیاری