به‌ڕێز خاتوو کافیە سلێمان سکرتێری یەکێتی ژنانی کوردستان..
بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت..
بەبۆنەی (٣٢) سی و دووەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی ژنانی كوردستان، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی سکرتێر، ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەت و سەرجەم ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی ڕێكخراوه‌کەتان ده‌كه‌ین، ھیواخوازین ئه‌م یاده ببێتە دەستپێکی وەرزێکی نوێی کارکردن بە گوڕوتینێکی نوێوە ھەنگاو بنێن بەرەو ئامانجە پیرۆز و بەدینەھاتووەکانی ژنان.
یه‌كێتیی ژنانی كوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه وەک ڕێکخراوێکی پێشەنگ، ڕِەچەشکێنیی کردووە لە شێوازی خەبات و کاری ڕێکخراوەییدا و ڕۆڵێکی گرنگی بینیوە لە یەکخستنی تواناکانی ژنان، ھەمیشە تێکۆشاوە لەپێناو ئاشناکردن و ھۆشیارکردنەوەی ژنان بە مافەکانیان و دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی ھاوچەرخ و یەکسان، ھاوکات سەکۆی بوێری و ئازادیی ڕادەربڕین و گەیاندنی دەنگی دلێری ژنان بووە لە سەرجەم بوارەکاندا.
له‌م یاده شكۆمه‌نده‌دا هیوای به‌رده‌وامی بۆ ڕێكخراوه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ده‌خوازین و ئومێد ده‌كه‌ین وه‌ك هه‌میشه سه‌رمه‌شق و پێشه‌نگی داواكاریی ماف و داخوازییه‌كانی ژنان بن.
دووبارە پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م هه‌میشە شاد و كامه‌ران و سەرکەوتووبن.
د. ڕێواز فایق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
٢٠٢١/١١/٤