هیچ سەرکردە وهێزیک بەئەندازەی
(سەرۆک مام جەلال و یەکێتی) لەخەمی ژناندا نەبووە
بەڕێزان(سکرتێر،سکرتاریەت،ئەندامانی یەکێتی ژنانی کوردستان)
لەساڵیادی٣٢ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی ژنانی کوردستاندا
بەناوی خۆم و گشت خوشک وبرایانم لەئەنجوومەنی مەڵبەندی ١١ی ڕێکخستنی گەرمیان پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی تەواوی ژنانی کوردستان بەگشتی و ئەندامانی یەکێتی ژنانی کوردستان بەتایبەتی دەکەم ،
لەسایە وسێبەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا یەکێتی ژنانی کوردستان بێ جیاوازی بیروڕا خزمەتی گەورەی بەژنان گەیاندووە
مێژووی دامەزراندنی ئەم ڕێکخراوە دەگەڕێتەوە بۆ ساتەوەختی كۆمەڵكوژی چەكی كیمیاوی و ئەنفال و راگواستن و تەعریب ، بۆیە دڵنیاین هەرگیز لەخەبات و تێكۆشان كۆڵ نادات وەک چۆن لەڕاپەڕینی بەهاری ساڵی١٩٩١دا یەکێتی ژنانی کوردستان ڕۆڵی بەرچاوییان هەبووچەندین ژنەتێکۆشەر لەم پێناوەدا شەهیدبوون
لە ئێستادا کە یادی ٣٢ ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوەکەتانە وێڕای ئەوەی پیرۆزبایی ئەم یادەتان لێ دەکەین، هیوادارین بە خۆڕێکخستنەوەتان و بەوپەڕی گوڕوتین بەخشین بە هەوڵ و چالاکییەکانتان بتوانن لە ئاستی ئەم قۆناغە نوێیەی گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان بن لە هەرێمی کوردستاندا
جارێکیتر یادی ٣٢ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی ژنانی کوردستان لە(دەستەی دامەزرێنەران و ئەندامانی سکرتاریەت و سەرجەم ئەندامانی رێکخراوەکەتان )پیرۆز دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.هیوادارین هەمیشە سەرکەوتووبن
پۆڵای شەهیدسیروان تاڵەبانی
لێپرسراوی
مەڵبەندی١١ڕێکخستنی گەرمیان
2021/ 11 /4