بروسکەی پیرۆز بایی
لەساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوەکەتان ( یەکێتی ژنانی کوردستان) گەرمتیرین و جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم ئەندامانتان دەکەین ، بەو هیوایەی هەمیشەو بەردەوام وەک بەشێکی چالاک لەگۆرەپانی کاری بەکۆمەڵ و داکۆکیکار لەمافە ڕەواکانی ئافرەتان ڕۆڵی کاراتان شان بەشانی ڕێکخراوەکانیتری کوردستان یەک دەنگی هەمووان ئەرکی لەپێشینەبێ بۆ سەرخستنی تێکۆشانمان لەهێناندی ئامانج و جێبەجێ کردنی نەخشە هاوبەشەکانمان وەدەستەبەر کردنی یەکسانی جەندەری و بنیادنانی کۆمەڵگایەکی شارسانی و پێشکەوتو خواز بەدور لە سیمای توند ڕەوی و وابەستەبوون بە دابوو نەریتە دواکەوتوە کانەوە .
سەرکەوتوبن ، دوو بارە پیرۆزبێ ئەم یادە …
سکرتاریەتی
کۆمەڵەی ئافرەتەنی کوردستان – عراق