بەڕێز کافیەخان و هەڤاڵانی یەکێتی ژنان
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی ژنانەوە پیرۆزبایی گەرمی ئەم یادەتان لێ ئەکەم، هیوادارم ئەم ڕۆژە ببێتە هۆکاری ژیانێکی باشترو داهاتوویەکی سەقامگیرتر بۆ ژنانی کوردستان، ژنان ڕۆڵی بنچینەیان هەبووە لە خەباتی ڕزگاری خوازی گەلەکەمانداو ئێوەش لەڕێگای ئەم ڕێکخراوەوە سەرباری ڕێگری ئاستەنگەکان دەوری سەرەکیتان هەبوە لە هۆشیاری کۆمەڵایەتی و پشتیوانی کردنی دۆزی ڕەوایی ژنان لە کوردستاندا، جارێکی ترهیوای سەرکەوتن و بەدیهاتنی ئامانجەکانتان بۆ ئەخوازم.
رەفعەت عەبدوڵا حەمەڕەش