ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

(DSA) یەكەم یاری پاڵەوانییەتی ئالان عەلی بۆ تۆپی سەبەتەی كچانی بردەوە

لەیەكەم یاری پاڵەوانییەتی ئالان عەلی بۆ تۆپی سەبەتەی كچان، كە یەكێتی ژنانی كوردستان لەساڵیادی دامەزراندیدا ئەنجامیداوە، تیپی ئەكادیمیای خەونی وەرزشی (DSA) لە تیپی كۆچكردوو (ئالان) ی بە ئەنجامی (32-28) سكوێر بردەوە.

ئەمڕۆ لەهۆڵی یانەی وەرزشی سلێمانی، یارییەكانی پاڵەوانییەتی (ئالان عەلی) بۆ تۆپی سەبەتەی كچان دەستی پێكرد‌و لەیەكەم یاریدا تیپی كچانی (DSA) توانیان بەئەنجامی (32-28) لەتیپی كچانی (ئالان) ببنەوە.

سبەینێ‌ هەینی لەدووەم یاریدا هەردوو تیپی (ژیما)‌و (سلێمانی) كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی لەهەمان هۆڵ یاری دەكەن.

بە بەشداری تیپەكانی (ئالان، سلێمانی، ژیما، ئەكادیمیای خەونی وەرزشی)، یەكێتی ژنانی كوردستان پەڵەوانییەتی (ئالان عەلی) بۆ تۆپی سەبەتەی كچان كردۆتەوە.

هاوشێوە

ڤیدیۆ