پەیامی پیرۆزبایی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی دامەزرانی یەکێتی ژنانی کوردستان
بەڕێزان لە ڕێکخراوەی یەکێتی ژنانی کوردستان، لە لایەن یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانەوە پیرۆزبایی گەرمی خۆمان بەبۆنەی ۳۲ساڵەی دامەزرانی ڕێکخراوەکەتان، ئاراستەی ئێوە و ئەندامانی دڵسۆزتان دەکەین.
یەکێتی ژنانی کوردستان لە ماوەی دامەزرانیدا توانیویەتی خزمەتی زۆر بە پرسی ژنان بکا و کۆمەڵێک هەنگاوی لەو ڕێگا دشوارە هەڵگرتووە کە سەرکەوتووانە بەرەو ئامانج چووە.
لە کاتێکدا یادی ۳۲ ساڵەی ڕێکخراوەی یەکێتی ژنان دەکرێتەوە کە جیهان لە کاتی ئاڵۆگۆڕی خێرادایە و بۆ بەرەوپێشچوونی پرسی ژنان لە هەمووکات زیاتر پێویست بەیەکریزی و هاوئاهەنگی ڕێکخراوەکانی ژنان هەیە.
رێکخراوی ئێمە وەکوو ڕێکخراوی دەستە خوشک لە ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوەکەتان دا جەخت لەسەر هاوکاری و پەیوەندی نێوانمان دەکەینەوە، هەروەک لەڕابردوودا و لەسەردەمی سکرتێرانی شەهیدماندا هەمیشە هاوکار و دەستە خوشک بووین.
بەهیوای سەرکەوتنی هەرچی زیاتر
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان
۱۳ی خەزەڵوەری ۱٤۰۰ی هەتاوی