بەرێزان دەستەى دامەزرێنەر و سکرتێرى یەکێتى ژنانى کوردستان، بە بۆنەى یادى ٣٢ ساڵەى دامەزراندنى یەکێتى ژنانى کوردستانەوە، پیرۆزباییەکى گەرم لە بەرێزتان بە تایبەتى و سەرجەم ژنانى کوردستان دەکەین.
بوونى ئەم رێکخراوە پێویستییەکى مێژوویی و بەردەوامە، تاکو ژنێک بمێنێت پێویستى بە پاڵپشتى هەبێت یەکێتى ژنان پێویستە هەبێت و دەبێت بە هەمان گوڕ و تینەوە بەردەوام بێت، ئەو ڕێ و شوێنەى خانمى زرنگ (هێرۆخان) دایناوە بۆ یەکێتى ژنان بەردەوام دەبێت و پێویستە بە ئەمانەتەوە ئەم بەخششە بپارێزین.
یەکێتى ژنان و ڕابەرەکانى شوێن دەستیان بە خەباتى شۆڕشگێڕى و مەدەنى نەتەوەکەمانەوە دیارە، پشکى شێریان بەردەکەوێت لە هۆشیارکردنەوەى ژنان و کارکردن بۆ هەموو ئاستەکانى ژنان، بەردەوام پەناگەیەکى ئارام و لەبار بووە تاکو ژنان بتوانن تواناکانى خۆیانى تیادا دەربخەن و بیکەن بە دەروازەیەک بۆ سەرکەوتنەکانیان. لەم بۆنەیەدا وێڕاى سوپاس و پێزانین بۆ دەستەى دامەزرێنەر دەستى ماندووبوونى سەرۆک و ئەندامانى یەکێتى ژنان دەگوشم و لە ناخى دڵەوە پیرۆزباییان لێدەکەم.
پەروین بابەکر
٤/١١/٢٠٢١