پەیامی پیرۆزبایی
بەرێزان سکرتێر و ئەندامانی سکرتارییەت و سەرجەم ئەندامانی یەکێتی ژنانی کوردستان
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی ژنانی کوردستانەوە، جوانترین پیرۆزباییتان لێ دەکەین و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.
خەبات و چالاکی رێکخراوەکەتان جێگەی دەستخۆشی و پێزانینە، هاوکات ئەرک و کاری رێکخراوەکەتان و هەماهەنگیکردن لەگەڵ تەواوی رێکخراوە هاوپیشیەکانی دیکە هۆکارێکە بۆ چەسپاندنی پرسی یەکسانی جێندەری لە کۆمەڵگەکەماندا، هەروەها دەبێتەهۆی پێشخستنی پرسی ئافرەت و دەرخستنی وێنایەکی پێشکەوتووی کاری رێکخراوەیی ئافرەتان لەکوردستاندا، ئەمەش ئەو ئامانجەیە کە رێکخراوە تێکۆشەرەکەتان لەپێناویدا خەباتی بۆ دەکات.
دووبارە ئەم یادەتان لێ پیرۆز دەکەین و هەر سەرفراز بن.
یەکێتی ئافرەتانی کوردستان
٤ی١١ی ٢٠٢١