بەرز و پیرۆزبێت ٣٢ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی ژنانی کوردستان
بەبۆنەی یادی دامەزراندنی یەکێتی ژنانی کوردستانەوە ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و سکرتاریەت و تەواوی ئەندامان و ژنانی ماندوونەناسی سەربەو دامەزراوە تێکۆشەرەدەکەین ،
یەکێتی ژنانی کوردستان خاوەنی پاشخانێکی گەورەی پڕ لە سەروەری و قوربانیدانە لەمێژووی ڕزگاری خوازی گەلەکەماندا ،
ئەم ڕێکخراوە لەسەردەستی جەنابی مام جەلال
ڕابەر و سەرکردەی نەتەوەییمان گەلێک دەستکەوتی گرنگی بەدەستهێناوە ،
هەڤاڵە تێکۆشەرەکانی لەکۆڕی خەباتو تێکۆشاندا بەوپەڕی سەربەرزییەوە شانبەشانی براکانیان خەباتیان کردووە بۆ سەرخستنی پرۆسەی ڕزگاری نیشتیمانی ،
هەربۆیە پێویستە لەم ساڵیادە پڕشکۆیەدا
تەواوی هەوڵەکان چڕبکرێتەوە بۆ زیندووهێشتنەوەی ئەو رێباز و بیروباووەڕە پیرۆزەی کەلەپێناویدا ڕێکخراوەکە دامەزرا .
سەربەرزی بۆ شەهیدان
سروە محەمەد ڕەشید
٤ی ١١ی ٢٠٢١