بەرێزان/سکرتێرى و ئەندامانی سکرتاریەتی یەکێتی ژنانی کوردستان
بەڕێزان/ یەکێتی ژنانی مەخمور
لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیەکەتان (یەکێتی ژنانی کوردستان) پیرۆزباییەكی گەرم ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و چالاكانی ڕیزەكانی یەكێتی ژنان بەگشتی و ژنانی مەخمور بەتایبەت دەکەم. لە ماوەی ڕابردوو بە بەردەوامی ڕێكخراوەكەتان ماندوونەناسانە کاری كردووە و هەمیشە خاوەن هەڵوێست و سەروەریی مێژوویی تایبەت بە خۆتان هەبووە.
ئەو یادە بەدەرفەت دەزانم كە پێتان ڕابگەیەنم مەلبەندی قەرەچوغ هاوكار دەبێت و هەوڵدەدات بۆ فەراهەمكردنی ژینگەی كاركردن و تێكۆشانی پێكەوەیی، لە هەمان كاتدا كاردەكەین بۆ دابینكردنی پێگە و ڕۆڵی باشتر بۆ ژنان، بەدڵنیاییەوە ئامانج و كاركردنی رێکخراوەکەتان وەک قەڵایەکە بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی ژنان. لە بنیاتنانی داهاتووی ووڵاتەكەمان متمانەى تەواومان هەیە بەرۆڵى کارا و کاریگەرى ژنان لە تۆمارکردنى سەرکەوتن لەسەرجەم کایەکاندا. ئامادەیی مەڵبەندی قەرەچوغ دەردەبڕین لە پشتیوانی چالاكی و بەرنامەی كاری داهاتووتان لە پێناوی پێشکەوتن و سەرکەوتنی ژنان.
جارێکی تر ئەم ساڵیادە پیرۆزە لەسەرجەم ژنانی کوردستان و عێراق.
حاکم/ صابر
ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی ی.ن.ك
لێپرسراوی مەلبەندی ٢٠ی قەرەچوغ












