پەریا سەباح كچە یاریزانی فێرگەی تۆپی سەبەتەی كچانی یانەی وەرزشی سلێمانی، كە تەمەنی تەنها نۆ ساڵە، بچوكترین كچە یاریزانی پاڵەوانێتی ئالان عەلی بۆ تۆپی سەبەتەی كچانە كە یەكێتی ژنانی كوردستان لەیادی 32 ساڵەی دامەزراندنیدا رێكیخستووە.
پەریا دەڵێت: لەتەمەنی (5) ساڵییەوە خولیای ئەم یارییەمو هەر لەو تەمەنەوە لەیانەی وەرزشی پێشمەرگە دەستم بەم یارییە كردووە.
باسی ئەوەشی بۆ تۆڕی میدیایی تەوار كرد كە دایكو باوكی مامۆستانو زۆر هانیدەدەن و هاوكاری دەكەن لەم یارییە بەردەوام بێت.
پەریا دوای یانەی پێشمەرگە پەیوەندی بەرێكخراوی ژیما بۆ گەشەپێدانی وەرزش دەكاتو لەگەڵ تیپی سەبەتەی كچانی ئەو رێكخراوەدا درێژە بەمەشقو راهێنانەكانی دەدات، دواتر و لەكۆتایی ساڵی 2020 دا پەیوەندی بەفێرگەی تۆپی سەبەتەی كچانی یانەی وەرزشی سلێمانییەوە دەكاتو لەئێستا لەو فێرگەیەدا لەگەڵ راهێنەرەكەی بەختیار درێژە بەخولیاكەی خۆی دەداتو دەیەوێت ببێتە باشترین كچە یاریزانی جیهان.
پەریا وتی: “لەپۆلی چوارەمی بنەڕەتیم لەخوێندنگەی پێشەواو زۆرم حەز لەخوێندنەو بەردەوام لەگەڵ مەشقو راهێنانەكانمدا، گرنگی بە وانەكانم دەدەمو كۆشش دەكەم”.
پەریا سوپاسی هەموو ئەوانە دەكات كە هانیانداوەو هانی دەدەنو هاوكاری دەكەن بۆ ئەوەی لەو یارییەدا بەرەپێش بچێت، بەتایبەتی دایكو باوكو راهێنەرەكەییو هاوڕێو هاوكارەكانی لەفێرگەكەی، سوپاسی یەكێتی ژنانی كوردستانیشی كرد كە ئەم پاڵەوانەتییەی كردۆتەوە كە ئەو یەكەم جارییەتی بەشداری پاڵەوانێتی لەو جۆرە بكات لەگەڵ فێرگەی سلێمانی.
دڵی














