خاتوو شەیما وەلی كە لە دایكبووی ساڵی ١٩٩٤ و هەموو قۆناغەكانی خوێندنی تەواو كردووە و دانەمەزراوە بەڵام بە توانا هونەرییەكانی خۆی توانیویەتی وابەستەی كاری دەوڵەتی نەبێت و بژێوی ژیانی خۆی دابین بكات، جیاواز لە خەڵكانێك كە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان خراپ بەكاردەهێنن بۆ شەیما ئینتەرنێت و تۆرەكۆمەڵایەتیەكان بۆتە بازارێكی باش بۆ ساغ كردنەوەی بەرهەمەكانی.
لە دیدارێكی تایبەت بۆ تۆڕی میدیایی تەوار شەیما بەم شێوەیە باسی لە كارەكەی و چۆنێتی كاركردنی كردوو ووتی” ماوەی سێ ساڵە ئەم كارە دەكەم و لە رێگەی ئینتەرنێتەوە سودم وەرگرتووە بۆ شارەزابوون بەم كارە و بەوماتریالەی كە كارەكانی پێدەكرێت، سەرتاش لە بواری ئێكسسوار كارمدەكرد پاشان بە شێوەكی جیاواز كارەكەم دەسپێكردوو ئەوە نزیكەی دووساڵە لەسەر كوپ و دەفری شوشە كاردەكەم دیزاینی جوان و تایبەت نیشان كریارەكانم ئەیەم”.
هەروەها شەیما باسی لەوەشكرد كە زۆرینەی كارەكانی لەسەر خواستی كریارەكان دەنەخشێنێت و كوالیتی كارەكانیشی بەرزە. شەیما وتیشی” زۆری كارەكانم سیرامیكە و لە ئاستێكی باڵادایە و بەگەرمی و شۆرین تێ
ئامادەكردنی: تریفە حەسەن