لە نوێترین كاری هونەرییاندا كۆمپانیای سۆڵیود چیرۆكی هەمان وێنە دەكاتە فیلم لە دەرهێنانی هونەرمەند كامەران مەنسور.
فیلمی هەمان وێنە كە سیناریۆ و دەرهێنانی (كامەران مەنسور)ە بەرهەمی بەشی هونەری سینەمای سلیمانیە و لەلایەن كۆمپانیای سۆڵیودەوە كاری پرۆداكشن و پۆست پرۆداكشنی بۆ كراوە و نواندنی هونەرمەندان (سەربەست ئەحمەد، نیگارعوسمان، حەمەعلی خان، ئامانی مەحمود، گوڵی حەسەن)ە.
0
چیرۆكی ئەم فیلمە باس لە ژیانی رابووردوو پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكانی سەردەمی وێنەی رەش و سپی و ئێستای پێشكەوتنی تەكنەلۆژیا و كاریگەری لەسەر ئەو پەیوەندیە كۆمەڵایەتیانە دەكات، كە چەند جیهانی بۆ كردووین بەگوندێكی بچوك، بەڵام مەودای دووری نێوانمان زیاتر بووە، هەستی تەنیاییە لە ناخماندا چەكەرەی كردووەو گەرم و گوڕی نێوان مرۆڤەكان وەك پێشتر نەماوە مرۆڤ خۆی بونەوەرێكی نامۆیە هەر ئەو نامۆیەیە كەوای لێكردووین هەمووان لە گێژاوی هیچدا وێڵبین و بە دەوری هیچەوە نەگەین بە هیچ.
سەرپەرستیاری گشتی فیلمەكە هونەرمەند (سەفین قانع)ە و قۆناغی وێنەگرتنی تەواو كراوە و ئێستا لەكاری مۆنتاج و كارەتەكنیكیەكاندایە.
عەتا : سلێمانی